کەی منداڵ لە ڕاست و هەڵە تێدەگات؟


ئەمە پرسیارێکی چەندبارە بووە لەمێشکی هەر دایکێک کە دەیەوێ پەروەردەیەکی دروستی منداڵەکەی بکات، لەم
 بابەتەدا وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە هەروەها فێرت دەکەین چۆن دەتوانی بچکۆلەکەت فێری ڕاست و هەڵە بکەی بەجۆرێ خۆی چاودێری خۆی بێت بەبێ ئەوەی هەمیشە پێویستی بەتۆ هەبێ بڕیاری بۆ بدەیت و ڕاست و هەڵەی بۆ دیاری بکەیت .

کەی منداڵ ڕاست و هەڵە تێدەگات؟  لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە (منداڵ پێش تەمەنی 2 ساڵی لە ڕاست و هەڵە تێدەگات، زاناکان دەڵێن: ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان " 19 -21" مانگیدایە دەزانن ڕاست و هەڵە  ئەنجام بدەن لە بارودۆخی جیاوازدا .

بە بەراورد لەگەڵ لێکۆڵینەوە کۆنەکان ئەمە تەمەنێکی زۆر بچوکە لەئاست مناڵانی نەوەکانی پێشوو .

منداڵە بچوکەکان هەمیشە دەیانەوێ خۆیان بەرپرسی خۆیان بن و حەز دەکەن هەموو شت ئەنجام بدەن لەو تەمەنەدا، بەڵام لەهەمان کاتیشدا پشت بە دایک و باوک دەبەستن لەهاوکاری کردنی تەواو بۆهەرشتێ دەیکەن وەک هاوکاری کردنیان و دوورخستنەوەیان لە ترسناکی .

منداڵ ڕەنگە هیچ کات ئەوە نەکات کە تۆ پێی دەڵێی، بەڵام هەمیشە ئەوە دەکات کە تۆ لەبەرچاوی ئەنجامی دەدەی، بۆیە زۆربەی ئەوەی منداڵ فێری دەبێت لە ڕاست و هەڵە پەیوەستە بە ڕەفتارەکانی ئێمە و کاردانەوەکانمان لەسەریان، بۆیە بە چاوپۆشین لە ئاستی تێگەیشتنی منداڵ لە ڕاست و هەڵە، دڵنبایە لە هەموو باروخێکی ژیاندا ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی ئێمە لە هەموو شت زیاتر کاریگەری دەبێت و فێری ڕاست و هەڵەیان دەکات.

ئەو هەڵسوکەوتانەی یارمەتی منداڵ دەدات لە ڕاست و چەوت تێبگات :

⦾ کاتێک بە هێمنی هاوکاری منداڵەکەت دەکەی لەپاککردنەوەی پەرداخە شیرێکی ڕژاو منداڵ فێردەبێت دەکرێ بەهێمنی چارەسەری کێشەکان بکرێت و پێویستی بە گریان و لۆمە و سەرزەنشت کردن و دۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکە نابێت و بەزووی دەستدەکات بەچارەسەری کێشەکە .

⦾ هەموو داواکانی منداڵەکەت جێبەجێ مەکە بۆئەوەی فێربێت و ڕابێت لەسەر ئەوەی کە ناتوانێ هەمووشت بەدەست بهێنێ، دایکان و باوکان خۆیان دەزانن چ کاتێک باشترە بۆ کڕینی و دابینکردنی داواکاری منداڵەکانیان.

⦾ گوێگرێکی باشبە بۆ منداڵەکەت: کاتێک منداڵ ئەوە دەزانێت کە دەتوانێت ڕێگچارە بدۆزێتەوە بۆ کێشە و نیگەرانیەکانی و بیرکردنەوە لە گرفتەکانی لەگەڵ کەسێکیتر ئیدی فێردەبێ کە ژیان قورسە بەڵام دەتوانی قورسیەکان تێپەڕێنی .

⦾ لە منداڵەکەت ببورە لەسەر هەڵەکانی بۆئەوەی تێبگا هیچ کەس بێ کەموکورتی نیە و هەمووان هەڵە دەکەن، گرنگ فێربوون و هەوڵدانە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لەم کاتەدا منداڵەکەت فێردەبێ "ڕقی لە هەڵە بێت نەک لەخۆی کە هەڵەی ئەنجامداوە "

⦾ خۆت لەجێی منداڵەکەت دانێ ئەویش فێردەبێ دواتر خۆی لە شوێنی تۆ دابنێت.

⦾ وەک ئەو بیر لە ڕووداوەکان بکەرەوە بۆ ئەوەی بزانی چۆن بیردەکاتەوە کاتێ هەڵە دەکات بەم جۆرە دەتوانی لەگەڵی بڕۆی بەرەو پێشەوە تادەگات بە ڕاستی .

⦾ داوای لێبوردن کردن لە منداڵ کارێکی گرنگە کاتێک هەڵەت بەرامبەر کردوە، داوای لێبوردن کردن لەبەرامبەریدا لە دۆخەجیاوازەکاندا یارمەتی دەدات لە واتای لێبوردن و ڕاستکردنەوە تێبگات .

⦾ ڕوونبە لەگەڵ منداڵەکەت و چەند ڕستەیەکی پوختی پێ بڵێ لەسەر یاساکانی ماڵ و ڕۆژ بەگشتی، ڕوونکردنەوە هاوکاری دەکات لەتێگەیشتن لە دروستی و هەڵەی بابەتەکان زۆر بە باشی .

⦾ ڕەفتارت لەکاتی توڕەیی منداڵەکەتدا زۆر گرنگە دەتوانی بەشێوەیەکی جوانتر بگەیتە ئەنجام لەگەڵی، بەم جۆرە تێدەگات لەهەستەکانی تێدەگەن و ڕێزی دەگرن ئەگەرچی ڕەفتارەکانی دروستیش نەبن.

⦾ لۆمەی منداڵەکەت مەکە هەرکات کارێکی نادروست دەکات، سەرزەنشت ڕێگای ڕاستکردنەوەی هەڵە نیە سەرنج لە هەڵەکە و چۆنێتی ڕاستکردنەوەی بدە لەجیاتی سەرزەنشتی منداڵەکەت.

⦾ یارمەتی منداڵەکەت بدە لە دۆزینەوەی هۆکارێک بۆئەوەی ڕاست و هەڵەی بیربێنێتەوە، هەندێ جار منداڵ کارێکی هەڵە دەکات دەزانێ هەڵەیە بەڵام لەو ساتەدا لەبیری چوەتەوە ، پێویستە هۆکارێک هەبێ بیری بهێنێتەوە کە "توڕەیە و کارێکی هەڵە دەکات"بۆئەوەی بەخێرای لەئەنجامدانی کارە هەڵەکە بوەستێ .

وەرگێڕانی : سومەیە محمد



7330 ��� ������?�
14/01/2021