منداڵ لە تەمەنی 3 ساڵیدا


پێویستە دایک و باوک ئاشنای ڕەفتار و پێویستیەکانی منداڵ بن کاتێک کە تەمەنی دەگاتە سێ ساڵ، لەم بابەتەدا بە کورتی تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵێک خاڵ کە پێویستە دایک و باوکان  ئاشنای بن.


⦾ لەم تەمەنەدا، منداڵ ئامادەیی تێدایە کە هاوکار بێت لە بۆ پاکردنەوەی مێزو ڕێکخستنی ژوورە تێکچووەکەی.

 ⦾لەم تەمەنەدا، منداڵ ھەندێک کات یاری خەیاڵی دەکات و خۆی دەخاتە قاڵبی ئاژەڵەکانەوە و لاساییان دەکاتەوە.

⦾ ھەندێک کات سەردەخاتە سەر خوشک و براکانی و، ھەندێک کات ھاوڕا دەبێت لەگەڵیان .

⦾ فێری لێخوڕینی پاسکیلی سێ تایە ئەبێت و ئەیەوێ لەگەل دایکی بچێتە بازاڕ .

⦾ هەندێک جار لە کاتی یاریکردندا توڕە دەبێت و توندو تیژی دەنوێنێت، لەم بارەدا پێویستی بەوەیە کە ڕێنمایی بکرێت.

⦾ هەست بە جیاوازی ڕەگەزی دەکەن و ھەندێک جاریش لە بارەیەوە پرسیار دەکەن. دەبێ بەشێوەیەکی سادە و لەسەرخۆ وەڵام بدرێنەوە .

⦾ حەزدەکەن چیرۆکێک کە بە ئەوان ئاشنایە، بەبێ گۆرانکاری بۆیان بخوێندرێتەوە و لەبابەتێک کە وێنەی لەگەڵدابێت چێژوەردەگرن .

⦾ ھەندێک کات، لە تاریکی سەگ و ئاژەڵەکانی تر دەترسن، لەم کاتەدا پێویستیان بە دڵنەوایی ھەیە .

⦾ ئەوە دەزانێ دایک وباوکی بەنیازی رۆشتنە دەرەوەن لە ماڵ و لەوانەیە بەوە ڕازیبێ وخواحافیزیشیان لێبکات یان بیابوو بگرێت. لەوانەیە ئەم کارەی تا تەمەنێکی گەورەتریش بەردەوام بێت .

⦾ لەکاتێکدا لەگەڵ خانەوادەکەی نان دەخوات، ھەوڵدەدات بەھەندێک جوڵە سەرنجی ئەوان بۆلای خۆی ڕابکێشێ. لەم تەمەنەداشدا ئەتوانێ بە تەنھا نان بخوات .

⦾ منداڵ حەزدەکات لە ئامادەکردنی گەرماوو شۆردنی خۆی ھاوکاری بکات. نایەوێ لە گەرماو بێتە دەرەوە .

⦾ کاتێک لە خەو ھەڵدەستێ خۆشحاڵە. حەزدەکات لە دەوروبەری ژوری دایک وباوکی ھاتوو چۆ و یاریبکات .

⦾ بە گشتی، لەکاتی لە خەو ھەستان دەست دەکات بە گریان. دوای ئەوەی پێداویستیەکانی لە لایەن دایکیەوە بۆ جێ بەجێ کرا حاڵەتی خەواڵویەکەی نامێنێ .

⦾ دەتوانێت شەرواڵ، گۆرەوی، پێڵاو و بلوزی خۆی بە ئاسانی لەبەری داکەنێ و قۆپچەکانی کراسەکەی بکاتەوە. بەڵام ناتوانێ قۆپچەکانی داخات .

⦾ بەگشتی بۆ نانی بەیانی ئیشتھایەکی باشی ھەیە و دەزانێ بیخوات. لەم ڕووەوە پێویستی بە ھاوکاری دایک و باوکی نیە .

⦾ کاتێک کە خواردنی نیوەڕۆی خەریکە ئامادە دەبێت، داوای ھەندێک خواردن دەکات کە خۆی حەزی لێیەتی. وەک میوە ،گۆشت ،شیر .

⦾ توانای یاریکردنی لەگەڵ منداڵەکانی تر بەدەست دەھێنێ. لە ھەڵبژاردنی ھاوڕێکانی سەلیقەیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە .

⦾ حەزدەکات بۆ ماوەی نیو کاتژمێرێک لە جێگەکەی خۆیدا یاریبکات .

⦾ لەشەودا خەبەریدەبێتەوە، لەوانەیە لە تەختی خەوەکەی بێتە دەرەوە و لە ناو ماڵدا خۆی سەرقاڵ بکات .

⦾ لەم تەمەنەدا دەربارەی ئەو خەونانەی بینیویەتی دەست دەکات باسکردن.

⦾ لەوانەیە حەزبکات لەگەڵ دایکی بخەوێت، بەڵام دایک و باوک دەتوانن بۆ ماوەیەک لەلای ئەوبن تا لەگەڵ ئەم کارە رادێ .

⦾ بۆ دایک وباوک بەتایبەت دایک خۆشەویستیەکی زۆر دەنوێنێ .

⦾ حەزی لە یاریکردنە لەگەڵ باوکی.

⦾ لە وێنە کێشان بە پێنووسی ڕەنگاو رەنگ وئیشکردن بە قوری دەستکرد چێژوەردەگرێ. ئەوشتانەی کە دروستیدەکات ناچێتە سەر ئەوەی کە لە مێشکی خۆیدایە .

⦾ گوێ لە گەورەکان دەگرێ و خوازیاری ئەوەیە رازیانبکات، حەزدەکات ئەو ووشە تازانەی کە فێریان دەبێت بە باشی دەریانببڕێت.

 

 

7121 ��� ������?�
22/06/2020